Apora Logo

هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە ڕەنگە دڵشکانێک لەنێو کۆمەڵگەدا جێ بهێڵێت. بەڵام بێگومان گەلەکەمان متمانەی بە پارت و ڕێبەرێتی خۆی هەیە.

هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە ڕەنگە دڵشکانێک لەنێو کۆمەڵگەدا جێ بهێڵێت. بەڵام بێگومان گەلەکەمان متمانەی بە پارت و ڕێبەرێتی خۆی هەیە.

ەیامەكەی ئۆجەلان لەبەرژەوەندی گەلی كوردە و هەڵوەشانەوەی پەكەكە دەسکەوت و بەهای مەزنتری لێ دەکەوێتەوە".

5/3/2025

موستەفا قەرەسو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) كە باڵی سیاسی پەكەكەیە رایگەیاند، پەیامەكەی 27ـی (شوبات/2)ـی عەبدوڵا ئۆجەلان زۆر مانادار و گرنگە و پەکەکە دەگۆڕێت و لەنێو گۆڕانێکدایە، بەشێوەیەکی نوێ تێکۆشانی سیاسی دەکات. دەشڵێت، "پەیامەكەی ئۆجەلان لەبەرژەوەندی گەلی كوردە و هەڵوەشانەوەی پەكەكە دەسکەوت و بەهای مەزنتری لێ دەکەوێتەوە".

موستەفا قەرەسو، لەمیانەی بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی كەناڵی میدیا هەبەر ڕایگەیاند، پەیامەكەی 27ـی (شوبات/2)ـی عەبدوڵا ئۆجەلان زۆر مانادار و گرنگە. هەرخۆی هەبونی هەرسێ هەڤاڵانیان لەو دیمەنەدا، هەمیش هەبونی دوو پارێزەری نوسیگەی یاسایی سەدە، ڕۆشتنی هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی و هەبونی ئەحمەد تورک، پەروین بوڵدان و سەری سورەیا ئۆندەر کە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا ڕەنجێکی زۆریان داوە، زۆر ماندار بو.


ئاماژەی بەوەشكرد، پەکەکە بۆ گەلی کورد تەنها پارتێکی سیاسی نییە و جیاوازە لە پارتەکانی دیكەی جیهان. ژیان و کەلتور و بونی گەلی کوردە. ڕۆح و باوەڕی بە گەلی کورد بەخشیوە و چەندین شتی بۆ زیادکردوە. بۆیە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەستیارییەکی بەدوای خۆیدا هێنا. بەڵام ئەمەش هەیە كە پەکەکە دەگۆڕێت. لەنێو گۆڕانێکدایە. بەشێوەیەکی نوێ تێکۆشانی سیاسی دەکات.


ئەو بەرپرسەی پەكەكە دەشڵێت، "بە هەڵوەشانەوەی پەکەکە، ئایندە و ئافراندن و ئەو کەلتوورەی دروستی كردوە چیتر نامێنێت، ڕاست نین. پەکەکە بە تێکۆشانی 50 ساڵەی خۆی زۆر شتی بۆ ئەم گەلە زیادکرد. کاریگەرییەکەی بۆ چەندین سەدە دەمێنێتەوە، دەبێت ئەمە بزانرێت".


ئەوەشی خستەڕو، باسکردن لە هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە ڕەنگە دڵشکانێک لەنێو کۆمەڵگەدا جێ بهێڵێت. بەڵام بێگومان گەلەکەمان متمانەی بە پارت و ڕێبەرێتی خۆی هەیە. پەیامەكەش لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گەلی کورد و گەلانی تردایە. بۆیە هەڵوەشانەوەی پەكەكە دەسکەوت و بەهای مەزنتری لێ دەکەوێتەوە.


مستەفا قەرەسو باسی لەوەشكرد، "پەیامەكەی ئۆجەلان پەیامێكی مێژوییە. وەرچەرخانێکی گرنگە و لەدایکبونەوەیە. پەیوەست بە بناغەی دیموکراتیکبون و گۆڕانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرچەرخانێکی زۆر گرنگە. ئەمە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بۆ هەمو گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە. بۆیە بەڕێزەوە سڵاو لە بانگەوازەکەی ڕێبەرێتی دەکەین".  


;