Apora Logo

چیرۆکی "دۆڵی هونزا" کە مرۆڤەکان زیاتر لە 100 ساڵ دەژین.. و نهێنیەکەی لە ٥ خووی بنەڕەتیدایە

چیرۆکی "دۆڵی هونزا" کە مرۆڤەکان زیاتر لە 100  ساڵ دەژین.. و نهێنیەکەی لە ٥ خووی بنەڕەتیدایە

لە ناوچەیەکی شاخاوی کەم ناسراو لە باکووری پاکستان، دۆڵێک هەیە بە ناوی هونزا، کە مرۆڤەکان زیاتر لە ١٠٠ ساڵ تێیدا دەژین. ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٩٢٠ هەزار کەسە.

5/3/2025

لە ناوچەیەکی شاخاوی کەم ناسراو لە باکووری پاکستان، دۆڵێک هەیە بە ناوی هونزا، کە مرۆڤەکان زياتر لە ١٠٠ ساڵ تێیدا دەژین. ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٩٢٠ هەزار کەسە.


ئەو نەتەوەيە چەندین سەدەيە لەم شوێنە نیشتەجێن، کە ئاسانکاری و یەکەیەکی تەندروستی سەرەتایی کەمی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تێکڕای تەمەنی مرۆڤەکان لێرە

نزیکەی ١٠٠ ساڵە.


سامانتا شیا، خەڵکی پۆڵەندی-ئەمریکی دەڵێت: "هاوسەرەکەم لەم ناوچەیە لەدایک بووە و گەورە بووە، خەڵکی شاری بروشۆیە و دوای ئەوەی هاوسەرگیریمان کردووە، ئەمریکای بەجێهێشتووە و لە بەشی ناوەڕاستی دۆڵی پێکەوە ژیاوین". ئەو دەشڵێت: "هەندێک داب و نەریتی سەرنجڕاکێش دەخەمەڕوو کە یارمەتی خەڵکی دۆڵی هونزا دەدەن درێژتر بژین".


ئەم گەلە بە ڕێکەوت لە ساڵی ١٩٨٤ دۆزرایەوە، کاتێک ئاسایش لە فڕۆکەخانەی لەندەن پیاوێکی بە ناوی “عەبدومبوندو” ڕاگرت، کە بەرواری لە دایکبوونی لە پاسپۆرتەکەیدا ساڵی ١٩٣٢ بوو، وا دیار بوو تەمەنی لە سی ساڵان بوو، ئەمەش ئەفسەری ئاسایشی تووشی سەرسوڕمان کرد، بۆیە پیاوەکە باسی زێدی خۆی بۆ کرد، کە ناوی “هونزا”ە، و لێرەوە ئەم هەرێمە ناسرا.


ئەم کۆمەڵگایە بە زمانی بوروشی قسە دەکەن و دەوترێت لە یەکێک لە سوپای ئەسکەندەری مەکدۆنەوە هاتوون لە سەدەی چوارەمدا لە یەکێک لە چیا تەسکەکانی هیمالایا ڕێگەی خۆیان ون کردووە.

هیچ کام لەو پەتایانەی کە لە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، مۆدێرن یان کۆن، نەگەیشتوونەتە دەستیان و تاکە کێشەی تەندروستی کە خەڵکی هونزا بەدەستیەوە دەناڵێنن، تێکچوونی چاوە. چونکە لە کاتی چێشت لێنانی خواردندا بەر دوکەڵێکی زۆر دەکەوێت لە ئەنجامی ئەو ئاگرەی کە بەکاریدەهێنن، چونکە ئامرازی ژیانی مۆدێرنیان نییە.


خۆشۆردن تەنها بە ئاوی ساردە، تەنانەت لە ساردترین کاتەکانی ساڵدا ڕۆتینی ڕۆژانەیان مەودای زیاتر لە ٢٠ کیلۆمەتر بە پێ ڕۆیشتن لەخۆدەگرێت.


ژنان لە تەمەنی 70 ساڵیدا توانای منداڵبوونیان هەیە، هەروەها پیاوان بەهێزن و توانای بەرگەگرتنی نائاسایییان هەیە، نەبوونی تەکنەلۆجیای مۆدێرن لە نێو ئەم هۆزەدا وا دەکات هەوڵی جەستەیی ماندووبوون بۆ بەردەوامیی ژیان پێویست بێت، بەو پێیەی هیچ بوارێک بۆ تەمبەڵی نییە، کە بە یەکێک لە مەترسییە گەورەکانی سەر تەندروستی دڵ دادەنرێت، هەر بۆیەش تا 145 ساڵ دەژین.



1- قەیسی و ڕۆنەکەی بەکاردەهێنن.

درەختی قەیسی یەکێکە لە گرنگترین بەرهەمە ناوخۆییەکانی ئەو دۆڵە و نزیکەی هەموو ژەمێکی نەریتی لە هونزا زەیتی قەیسی تێدایە، کە پێشتر بە دەست فشاریان دەخستە سەر بەڵام ئێستا ئامێر بەکاردەهێنن.


توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆوی قەیسی یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە و هەوکردن لە جەستەدا چونکە ماددەیەکی تێدایە پێی دەوترێت “ئەمیگدالین” نزیکەی ٥٠ ساڵ لەمەوبەر هەمووان زەیتی قەیسییان بەکارهێناوە.

2- بەردەوام لە جوڵەدان.


سامانتا دەشڵێت، خەڵکی دۆڵەکە لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانیاندا بەردەوام لە جووڵەدان، تەنانەت کەسانی بەساڵاچوو، هەروەها شتێکی نائاسایی نییە کە کەسێکی تەمەن ٨٠ ساڵ لە دەرەوەی ماڵەکەیدا ببینیت، تەنانەت لە وەرزی زستانیشدا، مەیلی ئاژەڵداری، کۆکردنەوەی دار، یان ئەنجامدانی کارەکانی دیکەی ماڵەوە بێت.


ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە دانیشتووانی دۆڵەکە، بە هەموو تەمەنێکەوە، بەشداری لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی وەک "راجاکی" دەکەن، کە بریتییە لە پاککردنەوەی کەناڵەکانی ئاو لە کاتی بەهاردا، ئەمە جگە لە مەشقکردنی وەرزشە جۆراوجۆرەکانی وەک تۆپی پێ، کریکێت و پاسکیلسواری ڕۆژانە.


3- خواردنەوەی ئاوی سەهۆڵ

دۆڵی هونزا پڕ بووە لە سەهۆڵبەندان کە لە وەرزی هاویندا دەتوێتەوە، دەبێتە ئەوەی زاناکان پێی دەڵێن “ئاوی هونزا” کە دەڵێن بە پێچەوانەی سەرچاوە ئاوییەکانی ترەوە، بە شێوەیەکی سروشتی لە ڕێگەی چینەکانی سەهۆڵ و بەردەوە پاککراوەتەوە و وایکردووە کانزاکانی تێدابێت.هەندێک دەڵێن کانزاکانی کوارتزی تێدایە کە دژە ئۆکسانە.


ئاوی سەهۆڵبەندان ساڵانە لە مانگی ئایارەوە تا مانگی تشرینی یەکەم دەڕژێت و ئاوی هونزا لە چێشتخانەکاندا پێشکەش دەکرێت و لە ماڵەوە بەکاردەهێنرێت، هەروەها لەلایەن دانیشتوانی دۆڵیەکەوە بە باشتر دەزانرێت لە ئاوی فلتەرکراو.


4- بە دەگمەن خواردنی پرۆسێس کراو دەخۆن.

سامانتا ڕوونی دەکاتەوە کە هەر پارچە گۆشتێک کە خەڵکی هونزا دەیخۆن لە ئاژەڵێکی تازە سەربڕدراوەوە هاتووە، ئەوان هیچ خواردنێکی پرۆسێس کراو ناخۆن و هیچ دەرچەی خواردنی خێرایان نییە، هەروەها هەموو ژەمەکانیان هەموو ڕۆژێک لە ماڵەوە بە تازەیی ئامادە دەکرێن. ئاماژە بەوەش دەکات، لە هەموو ماڵێکدا هەندێک سەوزە بە تایبەت سپێناخ و تەماتە و پەتاتە دەچێنرێت.


5- پابەندن بە بەها پتەوەکانی کۆمەڵایەتی.

سامانتا دووپاتی دەکاتەوە کە خەڵکی گوند و گەڕەکەکان پێکەوە نزیکن و کاردەکەن بۆ ئاگاداربوون لە یەکتر، بەتایبەتی بەساڵاچووان، بەو پێیەی هیچ خانەی بەساڵاچووان لە دۆڵەکەدا نییە. ئەو دووپاتی دەکاتەوە کە دۆڵی شایەتحاڵی هیچ جۆرە تاوانێک نییە.

;