Apora Logo

كاریگەری لێدان بۆ سەر پەروەردەی منداڵ چییە؟

كاریگەری لێدان بۆ سەر پەروەردەی منداڵ چییە؟

دایك و باوکی ئازیز... ئەگەر دەتەوێت کەسایەتییەکی بەهێز و نەدۆڕاو بۆ منداڵەکەت بنیات بنێیت، لێی مەدە، سووکایەتی پێ مەکە، نەفرەتی لێ مەکە، وا لێبکە هەست بکات کە بەهێزە دەبێت متمانەی بەخۆی هەبێت کاتێک ڕووبەڕووی کۆمەڵگا دەبێتەوە.

5/3/2025


کەسایەتی منداڵ چۆن دەبێت کە لەسەر لێدان پەروەردە بووبێت؟


یەکەم

لەسەر بچووکترین شتەکان توڕە دەبێت، دەمارگیر دەبێت و ناتوانێت پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا بکات.


دووەم

زۆر بە خێرایی وابەستەی خەڵک دەبێت و باوەڕ بە هەموو ئەو شتانە دەكات کە دەیڵێن


سێیەم

خێرا دەڕوخێت کاتێک خەڵک پشتگوێی دەخەن، کەسایەتی لاوازە، ناهاوسەنگە، ناسەقامگیرە، بڕیاری بۆ خۆی نییە


چوارەم

هەمیشە توڕەیی خۆی دەخاتە سەر ئەو کەسانەی کە لە خۆی لاوازترن، ناتوانێ داواکارییەکی ئەو کەسانە ڕەت بکاتەوە کە لە خۆی بەهێزترن.


پێنجەم

ئازایەتی نییە، زۆر شەرمن و متمانەی لەدەست دەدات و لە دەوری خەڵک دەمارگیر دەبێت.


شەشەم

خۆی دەدزێتەوە، ناتوانێت هەمیشە ڕووبەڕووی ببێتەوە، شەرم دەکات لە وەرگرتنی مافەکانی


حەوتەم

گەمژەیی، لێدان گەمژەیی بێ سنوور لە منداڵدا دروست دەکات، وا دەکات متمانەی بەخۆی نەمێنێت، کۆنترۆڵی بڕیارەکانی خۆی نییە، زۆرجار گومانی لە کارەکانی دەکات، شەرم دەکات ڕاستییەکان بڵێت.


هەشتەم

نەخۆشی دەروونی، لێدان ترس دروست دەکات، ترس خەمۆکی دروست دەکات، خەمۆکی نەخۆشی دەروونی و کۆمەڵایەتی دروست دەکات.



;