وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، بەیاننامەکەی ووڵاتانی عەرەبی لەبارەی غەززە ڕەتکردوە ڕایگەیاند، بەیاننامەکە باس لە ڕاستییەکانی دۆخی دوای هێرشی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 نەکردوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل جەختیشی کردەوە کە پلانی وڵاتانی عەرەبی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ غەززە ڕەتدەکەینەوە و بەیاننامەکە بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی دەسەڵاتی ئێستای فەلەستین و دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، کە هەردوکیان چەندین جار پشتیوانی تیرۆریانکردوە و هۆکاربون بە چارەسەرنەکردنی کێشەکان.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئەوەشیان خستوەتە ڕو کە، دەبێت حەماس لە غەززەدا نەمێنێت و ئەوان بیرۆکەکەی ترەمپیان لا پەسەندە کە تێیدا دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی خەڵکی غەززە لەسەر بنەمای ئیرادەی ئازادی خۆیان هەڵبژاردنی ئازاد بکەن، بەڵام دەوڵەتانی عەرەبی بەم هەوڵەیان ئەو دەرفەتەیان ڕەتکردوەتەوە و بەردەوامن لە تۆمەتی بێ بنەما دژی ئیسرائیل.”
لوتکەی بەپەلەی عەرەبی لە قاهیرە پلانێکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی تەواوەتی غەززە پەسەند کرد کە ٥ ساڵ دەخایەنێت. قۆناغی یەکەم دوو ساڵ دەخایەنێت و 20 ملیار دۆلاری تێدەچێت، قۆناغی دووەمیش 30 ملیار دۆلاری تێدەچێت.
لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەکەدا جەختی لەسەر پشتیوانی لە درێژەی کارەکانی UNRWA کردەوە، هەروەها دەسەڵاتی فەلەستین نوێنەری شەرعی گەلی فەلەستینە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا پێشنیاری جێگیرکردنی هێزێکی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتی لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا کراوە، هەروەها داوای زیادکردنی هاوکاری لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان لەوان ئەمریکا و ئەوروپا بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی کراون.