دەم پارتی داوا دەکات هەڵمەتەکانی سوپای تورکیا بوەستێنرێت بۆ ئەوەی پەکەکە بتوانێت کۆنگرەی خۆی ببەستێت و پەیامەکەی ئۆجەلان بەجێ بگەیەنێت.
تولای حاتەم ئۆڵولەری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا ڕایگەیاند "سوپاسی گشت سەرکردایەتیی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەو پاڵپشتییەی پێشکەشیان کردووە، ئەمە پاڵپشتییەکی تەواوە بۆ یەکێتیی نێوماڵی کورد."
ئەو هاوسەرۆکەی دەم پارتی، باسی لەوەش کرد "پەکەکە پابەندیی خۆی بەرامبەر بە پەیامەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان ڕاگەیاندبوو، ئەمە بووە هۆی ئەوەی هیوای ئاشتی زیاتر بێت، لەپێناو بەهەمیشەییکردنی ئەو هیوایە و لەپێناو بەستنی کۆنگرە لەلایەن پەکەکەوە، پێویستە زەمینەیەکی دوور لە پێکدادان بڕەخسێت و سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانی دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا بوەستێنرێت."
حاتەم ئۆڵوڵاری، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتیشی: ئێستا چاوەکان لەسەر دەسەڵات و دەوڵەتە، پێویستە هەنگاوی کردەیی بگیرێتەبەر