Apora Logo

خانەنشینێک دەکرێت بە سەرۆک ئەرکانی سوپا لە ئەمریکا

خانەنشینێک دەکرێت بە سەرۆک ئەرکانی سوپا لە ئەمریکا

بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ قۆناغێکی ئاڵۆزی لە پنتاگۆن هێناوەتە ئاراوە

23/2/2025

سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئاسمانیی جەنەڕاڵ "سی کیو براون" و پێنج جەنەڕاڵی دیکەی لە کارەکانیان دووخستەوە و کەسی دیکە لە شوێنیان دادەنێت.

لەمبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، جەنەڕاڵی خانەنشینکراوی پێشوو، دان رازین کەین، بۆ شوێنگرتنەوەی براون دەستنیشان دەکات، ئەمەش یەکەمجارە خانەنشینێک بکرێت بە سەرۆک ئەرکانی سوپا لە ئەمریکا.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند، ترەمپ سەرۆک ئەرکانی هێزی دەریایی ئەمریکاش دەگۆرێت و "لیزا فرانچێتی" وەکو یەکەم دەریاوانی ژن ئەو پۆستە پڕدەکاتەوە، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئاسمانی و چوار جەنەڕاڵی دادگای سەربازیی سوپا لەکارەکانیان دوور دەخرێنەوە و جێگرەوەیان بۆ دەستنیشان دەکرێت.

بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ قۆناغێکی ئاڵۆزی لە پنتاگۆن هێناوەتە ئاراوە، بەتایبەت کە لەئێستاوە ئامادەکاریی دەکرێت بۆ "دەرکردنێکی بەکۆمەڵ"ـی کارمەندانی مەدەنی، کە ئیدارەی ترەمپ بە ئەنجامدانی چاکسازی لە بودجەی گشتیدا ناویدەهێنن و نەیارەکانیشیان بە دەستوەردانی سیاسی لە کاروباری سوپادا لێکیدەدەنەوە.


;