لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر لاس پالماس بەدەستهێنا و پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی کرد.
لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لاس پالماس.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە باشتر بینران بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا، بەرشەلۆنە هێرشەکانی چڕ کردەوە و لە خولەکەکانی 62 و 95 دوو گۆڵیان لە رێگەی دانی ئۆلمۆ و فیران تۆرێسەوە تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.