لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانیدا هاتووە، بڕیاری کیم جۆنگ ئون بۆ قەدەغەکردنی پەخشی یارییەکانی تۆتنهام بەهۆی بوونی سۆن هیونگ مینی کۆریای باشوور لەنێو یاریزانەکانیدا بووە.
بەپێی هەواڵێکی فۆکس سپۆرت، بە پشتبەستن بە ڕۆژنامەی زە سەن، بڕیارەکەی کیم هەموو یارییەکانی پرێمەرلیگیش دەگرێتەوە ئەگەر هەریەک لە یانەکان یاریزانی کۆریای باشووریان هەبێت.
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ڕووماڵەکانی خولی نایابی ئینگلیزی ساڵی ڕابردوو لە کۆریای باکوور یارییەکانی وۆڵڤەرهامپتۆن واندەرزیان تێدا نەبووە، بەهۆی بوونی هێرشبەری کۆریای باشوور هوانگ هی چان، یان برێنتفۆرد کە کیم جی سۆ بەرگریکاری کۆریای باشووری تێدایە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەن، یارییەکان لە 90 خولەکەوە کورتدەکرێنەوە بۆ 60 خولەک، و پێش بڵاوبوونەوەی هەواڵ پیشان دەدرێن، ئەوەش نزیکەی چوار مانگ دوای ئەنجامدانی یارییەکان.
لە ساڵی ٢٠٢٢ تەلەفزیۆنی کۆریای باکور یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی پیشاندا، جگە لە خولەکانی ئەڵمانیا، ئیسپانیا، فەرەنسی و ئیتاڵیا.
بەڵام ساڵی دواتر و لە ساڵی ٢٠٢٣ تەلەفزیۆنی کۆریای باکوور سەرنجی لەسەر خولی ئینگلیزی و چامپیۆنزلیگ و مۆندیال بوو.