Apora Logo

ریال مەدرید لە گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ نزیکبووەوە

ریال مەدرید لە گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ نزیکبووەوە

ریال مەدرید هەنگاوێکی گرنگ لە گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ نزیکبووەوە، دوای ئەوەی بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە مان سیت بردەوە. یاریی گەڕانەوەش رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

12/2/2025


شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید هەنگاوێکی گرنگ لە گەیشتن بە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا نزیکبووەوە، دوای ئەوەی ریمۆنتادایەکی مێژوویی بەرامبەر مانچێستەر سیتی تۆمارکرد و بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بۆ یەکەمجار لە یاریگەی ئیتیحاددا لەو یانەیەی بردەوە، یاریی گەڕانەوەش رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.


لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو بەڵام لە خولەکی 19 هالاند گۆڵی پێشکەوتنی کوڕانی گواردیۆلای تۆمارکرد، پاش ئەوەش سەرەڕای هەوڵەکان ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.


لە تایمی دووەم، کوڕانی ئەنچیلۆتی بە بەهێزیەوە گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 60یش گۆڵی یەکسانیان لە رێگای مباپێوە تۆمارکرد، دواتریش لە خولەکی 80 هالاند بە لێدانی سزا دووەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام پاش ئەوە ریاڵ مەدرید گەڕایەوە و لە خولەکەکانی 86 و دووی کاتی زیادکراو دوو گۆڵیان لەسەر یەک تۆمارکرد ئەنجامەکەی لە شکستەوە گۆڕی بۆ بردنەوە.


یاریی گەڕانەوە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

 


;