Apora Logo

ئینتەر شکستی بە فیۆرێنتینا هێنا

ئینتەر شکستی بە فیۆرێنتینا هێنا

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک له فیۆرێنتینای بردەوە.

11/2/2025

لە یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان میوانداری فیۆرێنتینای کرد.

لە تایمی یەکەم، ئینتەر میلان بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و لە خولەکی 28یش بە گۆڵێک پێشکەوتن کاتێک پۆناگراچیچ بە هەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 44 ماندراگۆرا ئەنجامەکەی بە لێدانی سزا بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەم، دووبارە ئینتەر میلان باشتر بینرا و لە خولەکی 52ش ئارناتۆڤیچ گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن و پاش ئەوەش یارییە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە.

بەو بردنەوەیەش ئینتەر میلان خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 54 خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی دێت، فیۆرێنتیناش 42 خاڵی هەیە لە پلەی شەشەم.


;