بە دەگمەن گوێبیستی ئەوە دەبین کە تیپێکی تۆپی پێ لە یەک ڕۆژدا دوو یاری ئەنجام بدات، تەنانەت ئەگەر یاری مەشق و ڕاهێنان بووبێت، ئایا دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت؟
زۆرتر ڕاهێنەرانی تۆپی پێ ڕێوشوێنی خۆپارێزی لەم ڕووەوە دەگرنەبەر بۆ ئەوەی یاریزانان کاریگەرییان لەسەر نەبێت و بۆ سەلامەتییان.
بەهەر حاڵ پێدەچێت تیپێکی ڕووسی بڕیاریدا ئەم سەرگەرمییە ئەنجام بدات و لە یەک ڕۆژدا دوو یاری ئەنجام بدات، کە جیاوازی 6 کاتژمێر و نیو لە نێوانیاندا هەبێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی ڕوسی ڕوسیا تودەی، هەڵبژاردەی ڕووسی زینیت سانت پترسبۆرگ لە ماوەی کەمپی مەشق و ڕاهێنانەکانیدا لە قەتەر لە یەک ڕۆژدا دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامداوە.
دوێنێ دووشەممە کاتژمێر 11:00 بەکاتی مۆسکۆ، یەکەم یاری بەرامبەر یانەی داینامۆ مۆسکۆ دەستیپێکرد، کە تیایدا تیپی سانت پترسبۆرگ بە ئەنجامی 1-3 دۆڕا.
کاتژمێر 5:30 بە کاتی مۆسکۆ، چونە نێو یاریگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕکابەری ئەرمەنییەکەی كە یانەی نوح،ە لە هەمان ڕۆژدا دووەم دۆڕانی خۆی تۆماركرد بە ئەنجامی 2-1.
جێگای سەرنجە کە دوای 18 قۆناغ، زینیت بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ پێشەنگی خولی نایابی ڕووسیا لەگەڵ کراسنۆدار هاوبەش دەکات و لە قۆناغی 19شدا تیپی شین و سپی لە یەکەمی ئازاردا لە یاریگای خۆی میوانداری میوانەکەی دەکات کە سی ئێسکا مۆسکۆیە.