یانەی هیلالی سعودی کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەستێرەی بەرازیلی نەیمار هێنا و دەگەڕێتەوە یانەی سانتۆسی بەرازیلی.
پێگەی رەسمی یانەی هیلال لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، یانەکە و نەیمار گەیشتوون بە رێکەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی نێوانیان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە.
بەپێی رێکەوتنەکە، نەیمار تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە، دواتر ئازادە پەیوەندی بە چ یانەیەکەوە دەکات.
بڕیارە پێش کۆتاییهاتنی گواستنەوەی زستانە، نەیمار گرێبەست پەیوەندی بە یانەی سانتۆسی بەرازیلی بکات.
زۆری پێکانەکانی نەیمار لە یانە سعودییەکە هۆکاری کۆتاییهێنانە بە گرێبەستەکەی نێوانیان.