Apora Logo

اربیل یەهود کێیە کە ناکۆکیی لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دروستكردووە؟

اربیل یەهود کێیە کە ناکۆکیی لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دروستكردووە؟

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگە بە دانیشتوانی غەززە نادەن بەرەو باکوور بچن

26/1/2025

هەرچەندە ڕێککەوتنی ئاگربەست کە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ڕێگەی ناوبژیوانانەوە (میسر، قەتەر و ئەمریکا) واژۆ کرابوو، مەرجی کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و گەڕانەوەی فەلەستینییە ئاوارەبووەکان بۆ باکووری تێدابوو، بەڵام سوپای ئیسرائیل دووپاتیکردەوە کە ڕێگەی بەو جۆرە نادات جوڵەیەک بۆ گەڕانەوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیچای ئەدرایی لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەژماری خۆی لە "X" بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند، میحوەرەکەی نەتزەریم کە شریتەکە دەکاتە دوو بەش، باکوور و باشوور، هێشتا داخراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "نەتزەریم بۆ گواستنەوە ناکرێتەوە تا ئەو هاوڵاتییە مەدەنییە ئیسرائیلییە، اربيل یەهۆد، ئازاد نەکرێت.

هەروەها فەلەستینییەکانیشی لە نزیکبوونەوە لەم میحوەرە، یان هەنگاونان بەرەو باکوور ئاگادارکردەوە.

هەروەها دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگە بە دانیشتوانی غەززە نادەن بەرەو باکوور بچن تا ئەو کاتەی دەستگیرکراوەکە ئازاد نەکرێت، بانگەشەی ئەوەی کرد کە بڕیار بوو دوێنێ بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس ئازاد بکرێت.

اربیل یەهود کێیە کە ناکۆکییەکی نوێی نێوان حەماس و ئیسرائیلی لێکەوتەوە؟

مەدەنی یان سەرباز؟

یەهود تەمەنی ٢٨ ساڵە و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە شاری کیبوتز نیر ئۆز لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەناوی ئاریێل کۆنیۆ دەستگیرکراون.

لە کاتێکدا دۆلێڤی براکەی لە هەمان ڕۆژدا کوژرا.

پێش دەستبەسەرکردنی، وەک ڕاهێنەری بۆشایی ئاسمان لە کۆمەڵگەی تەکنەلۆژیای گروپۆتێک لە ئەنجومەنی ناوچەیی ئێشکۆڵ کاردەکات.

بۆیە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پێدەچێت بە سەربازی دەزانێت نەک مەدەنی.

لە کاتێکدا دوو سەرچاوەی حەماس پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو کچە "زیندووە و تەندروستی باشە" و "شەممەی داهاتوو لە چوارچێوەی وەجبەی سێیەم"ی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ئازاد دەکرێت.

لەوەتەی یەکشەممەی ڕابردوو ڕێککەوتنی ئاگربەست کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس دووپاتیان کردووەتەوە کە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە کە ماوەی شەش هەفتە درێژدەبێتەوە، لە حەوتەمین ڕۆژی جێبەجێکردنیدا، گەڕانەوەی دانیشتوانی غەززە کە لە باشوورەوە ئاوارەبوون بۆ باکوور لەخۆدەگرێت .

بەڵام دوێنێ دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەماس "پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنەکە سەبارەت بە گەڕانەوەی ژنانی مەدەنی سەرەتا"، دوای ئەوەی بزووتنەوەکە چوار سەربازی ژنی ئیسرائیلی لە چوارچێوەی وەجبەی دووەمی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ئازادکرد.

لە ژێر ڕۆشنایی ئەم واقیعەدا لە قاهیرە کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی دووفاقی کردنەوەی میحوەری نەتزەریم بەڕێوەچوو.

به ڵام سه ڕچاوه کان ڕوونیان کرده وه که کۆبوونه وه ی ناوبژیوانان ئه مڕۆ به بێ گه یشتن به کۆده نگی له سه ڕ دۆسیه ی نه تزه ڕیم کۆتایی پێهاتووه .

;