فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات راگەیاند، كۆبانێ تەنها سەركەوتنێكی سەربازی نەبوو، بەڵكو گۆڕانكاری ستراتیژی و سونبولی ئازادی و رێز و یەكڕیزی بوو.
مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ناسراو بە هەسەدە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، لە ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ لە دەستی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەم سەركەوتنە گەورەیە لەبیرناكرێت كە بە قوربانیدانی قارەمانەكان بەدەستهات و بووە چرایەكی هیوا بۆ هەموو سوورییەكان.
دەشڵێت، كۆبانێ تەنها سەركەوتنێكی سەربازی نەبوو، بەڵكو گۆڕانكارییەكی ستراتیژی و سونبولی ئازادی و رێز و یەكگرتوویی بوو.
وتیشی، بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە كاتێكدا هەوڵی بنیاتنانی سوریایەكی سەلامەت و سەقامگیر دەدەن و ئەو رێگایەی سەركەوتن كە لە كۆبانیەوە دەستیان پێكرد، بەرەو ئایندەیەكی باشتر بۆ گەلەكەیان بەردەوام دەبن.