مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە رێگەی ڤیدیۆوە کە لە "دیداری باشور بۆ ئایندەی رۆژئاوای كوردستان" لە سلێمانی پێشكەشی كرد و رایگەیاند، پێویستە باشوری كوردستان بەشدار بێت لە بەدەستهێنانی مافەكانی كورد لە سوریا.
ئەمڕۆ شەممە، لە سلێمانی "دیداری باشوری كوردستان بۆ ئایندەی رۆژئاوای كوردستان لە سوریای نوێدا" بەڕێوەچو. مەزڵوم عەبدی لەڕێگەی ڤیدیۆوە، لە دیدارەكەدا وتەیەكی پێشكەش كرد.
فەرماندەی گشتی هەسەدە وتی، 80 ساڵە کورد لە سوریادا مافی زەوت دەکرێت ئەمڕۆ دەرفەتێکی مەزن لە بەردەم گەلی کورددایە و یەکڕیزیی کوردان و تەبایی نێو ماڵی كورد زۆر گرنگە.
وتیشی، پێویستە باشووری کوردستان بەشداربێت لە تێكۆشانی گەلی رۆژئاواو لە بەدەستهێنانی مافەکانی کورد لە سوریا.