خه‌لیل غازی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی رایگەیاند، "حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ریی زۆر باشی كردوه، له‌وانه ڕایگه‌یاندوه، ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له بودجه ڕه‌وانه بكات."
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، وتوشیەتی "پێشنیاری دوەمیش ئەوەیە حکومەتی فیدراڵ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواویی خەرج بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات."
ئەوەشی خستۆتەڕو"رۆژی یه‌كشه‌ممه وەفدێکی هه‌رێمی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی موچه و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام دەدات."