Apora Logo

ئەو هۆكارانەی وادەكات لە كاتی پەتا ئارەزووی خواردنت نەمێنێ

ئەو هۆكارانەی وادەكات لە كاتی پەتا ئارەزووی خواردنت نەمێنێ

لەکاتی توشبون بە پەتا وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا کەسی توشبو چ مناڵ یا گەورە ئارەزوی خواردنی نامێنێت، لەوبارەیەوە دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک كۆمەڵێك زانیاری خستوەتەڕو

25/1/2025


لەکاتی توشبون بە پەتا وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا کەسی توشبو چ مناڵ یا گەورە ئارەزوی خواردنی نامێنێت، بگرە هەندێكجار دڵی تێکدێت و ڕەنگە بڕشێتەوە، هەندێكجار یەکەم نیشانەی توشبون ڕەنگە نەمانی ئیشتها یان کەم بونەوەی بێت، دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لەوبارەیەوە زانیاری خستوەتەڕو.


نەمانی ئارەزوی خواردن لە كاتی نەخۆشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک پێویستی بە وزە هەیە و لە دەستپێکی پەتا وەرزیەکان جەستەی مرۆڤ بەلایەوە باشترە کە ڕێژەی بەکارهێنانی وزە و چالاکی خۆی کەم کاتەوە تا بتوانێت گرنگی بدات و سەرنج بکاتە سەر بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش کە هەڵ دەشڵێت بە بەرەنگاربونەوەی هۆکارەکانی نەخۆشیەکە، لەشی مروڤ بەشی ئەوەنەی وزەی هەڵگیراوی تێدایە کە بتوانێت تا ماوەیەک هەڵ بکات بێ خواردن.


هەر هەمان هۆکاریش کە لە کاتی پەتا هەست بە بێهێزی و لەش قورسی دەکەین و هەست دەکەین پێویستمان بە پشوە و حەز ناکەین لە جێگای خۆمان بجوڵێن و تەنانەت تاقەتی قسەکردنیشمان نامێنێت.


هەرس کردنی خواردن بە تایبەت خواردنی ژەمێکی قورس و چەور جەستە هیلاک دەکات بۆیە یەکسەر دوای تەواو بون هەست بە خەواڵویی دەکەیت و پێویستتە کەمێک پاڵ کەویت.




;