دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ڕێوشوێنی لە ئەمریکا گرتەبەر، دیارترینیان لێخۆشبوونی ئەو کەسانە بوو کە تۆمەتباربوون لە هێرشەکەی 6ی 1 بۆ سەر باڵەخانەی کاپیتوڵ، کە ترەمپ چەندین جار لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بەڵێنی پێدابوو.
هەروەها ترەمپ لەبارەی کۆچبەری هەنگاوی ناوە و باری نائاسایی لە سنوورەکاندا ڕاگەیاند و هاتنی پەنابەرانی ڕاگرت و یاساکانی سووک کرد سەبارەت بەوەی کە ئەفسەرەکان دەتوانن لە کوێدا بەدوای کۆچبەرانی نایاساییدا بگەڕێن و فەرمانی بە سەربازەکان کرد بۆ سنووری ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک.
بەڵام تا ئێستا هەڵمەتە بەرفراوانەکانی کۆچبەری لە شارە گەورەکاندا نەیانتوانیوە بەدی بهێنرێن.
سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی تەواوەتی بۆ دانانی یاسا نییە و هەندێک لە بڕیارەکانی ملکەچی کۆنگرێس و دادگاکانن.
یەکێک لە دەسەڵاتە ڕەهاکانی سەرۆک لێخۆشبوونی تاوانبارانە، هەروەها نزیکەی ١٥٠٠ لێخۆشبوونی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە کە تۆمەتبارن بە هێرشی کاپیتوڵ، هەروەها لێخۆشبوون بۆ ڕۆس ئۆلبریخت کە بە بەڕێوەبردنی بازاڕێکی ئۆنلاین ماددە هۆشبەرەکان سزا درابوو.
لە فەرمانە جێبەجێکارەکاندا، ترەمپ قەدەغەکردنی ئەمریکای لەسەر تیک تۆک هەڵوەشاندەوە و ناوی کەنداوی مەکسیکی گۆڕیوە بە "کەنداوەکانی ئەمریکا" و فەرمانی بە بەرپرسان کردووە پلانێک دابڕێژن بۆ بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی پەیوەست بە تیرۆرکردنی جۆن ئێف کێنێدی، ڕۆبەرت ئێف کێنێدی ، و مارتن لوتێر کینگ جونیۆر.
ترەمپ کۆتایی هەفتەکەی بە دوو گەشت بۆ ناوچە کارەساتبارەکان لە کارۆلینای باکوور و کالیفۆرنیا کۆتایی پێهێنا.
سەردانی ئەو ناوچانەی کرد کە بەهۆی زریانی هێلین لە شاری ئەشڤیل وێران بوون و دواتر بە فڕۆکە گەیشتە لۆس ئەنجلۆس بۆ گەشتکردن بەو ناوچانەی کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییە وێران بوون.
هەروەها جیهان چاوەڕوانی سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ دەکات و لە مەلەفی جەنگی ئۆکرانیا و ئاڵۆزییەکانی ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا دەتوانێت چی لێبکەوێتەوە.