بەپێی یاداشتەکەی مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نابێت هیچ بودجەیەکی هاوکاریی نوێ، بۆ هیچ لایەنێک دیاریبکرێت یان درێژبکرێتەوە، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە نابێت هیچ جۆرە بودجەیەکی هاوکاری پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت، ئەمەش بەگوێرەی کارنامەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام فەرمانەکە یارمەتییە خۆراکییە فریاگوزارییەکان و هاوکارییەکانی ئیسرائیل و میسر ناگرێتەوە، کە زۆرترین هاوکاریی سەربازییان لەلایەن ئەمریکاوە پێدەگات.
بەپێی یاداشتەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بێت، سەرجەم هاوکارییەکانی ئەمریکا بە سەربازی و لۆجستیەوە بۆ وڵاتی ئۆکرانیا راگیراوە، بەپێی فەرمانکەی ترەمپیش دەبێت ئەم یاداشتە لە ماوەی 90 رۆژدا جێبەجێ بکرێت.