پەیامنێری ئاپۆڕانیوز لەهەولێر ڕایگەیاند: کاتژمێرێک بەرلەئێستا ئاگر لە بینای B5 نهۆمی 14یەم کەوتەوە و دواتر کۆنتڕۆڵکرا
بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە درووستبوە و خاوەنی شوقەکە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە
پەیامنێری ئاپۆڕا باسی لەوەشکرد کە بەهۆی ئاگرەکەوە ژمارەیەک کەس تەنگەنەف بوونەو ژمارەیەکی تریش لەهۆش خۆیان چوونەو لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاریەوە چارەسەریان بۆکراوە
هاوکات پەیامنێرمان ڕایگەیاند: لەلایەن سکویریتیەکانی شوقەکانی ئیسکان تاوەر ڕێگریکراوە لە تیمی ئاپۆڕانیوز لە ڕوماڵکردن و دورخراونەتەوە لە شوێنی ڕوداوەکە.