Apora Logo

لە دوای ئاگربەست لە غەززە ١٧٠ تەرم دەرهێنرانەوە

لە دوای ئاگربەست لە غەززە ١٧٠ تەرم دەرهێنرانەوە

سەرچاوە پزیشکییەکانی فەلەستینی دوێنێ ڕایانگەیاند کە ٥٣ تەرمی کوژراو لە ژێر داروپەردوو لە ناوچەکانی کەرتی غەززە دەرهێنراون

23/1/2025

تیمەکانی فریاگوزاری ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی ٩ کوژراویان لە شارۆچکەی بەنی سوهەیلە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە دەرهێنا.

ئاژانسی هەواڵ و زانیاریی فەلەستینی "وەفا" بڵاویکردەوە "بە وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو نۆ شەهیدە، ژمارەی ئەو تەرمانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە یەکشەممەی ڕابردووەوە وەرگیراون بۆ ١٧٠ تەرم بەرزبووەتەوە".

سەرچاوە پزیشکییەکانی فەلەستینی دوێنێ ڕایانگەیاند کە ٥٣ تەرمی کوژراو لە ژێر داروپەردوو لە ناوچەکانی کەرتی غەززە دەرهێنراون.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە کوژراون، گەیشتووەتە نزیکەی ٤٧ هەزار و ١٦١ کەس، هاوکات ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە ١١١ هەزار و ١٦٦ کەس.


;