Apora Logo

هەسەدە كوژرانی 14 چەكداری نزیك لە توركیای ڕاگەیاند

هەسەدە كوژرانی 14 چەكداری نزیك لە توركیای ڕاگەیاند

هێزەکانى سوریاى دیموکرات بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەرئەنجامى ئۆپەراسیۆنەکانى رۆژى رابردویان بڵاوکردەوە

23/1/2025

هێزەکانى سوریاى دیموکرات ئاشکرایدەکەن کە توانیویانە 14 چەکدار بکوژن و رێگریش لە چەند هێرشێکى دیکەیان بکەن. 

هێزەکانى سوریاى دیموکرات بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەرئەنجامى ئۆپەراسیۆنەکانى رۆژى رابردویان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت؛ لە میحوەرى باشور و رۆژهەڵاتی شاری مەنبج توانیویانە روبەڕوى فڕۆکە بێفڕۆکەوان و چەکدارانى سەربە تورکیا ببنەوە و 14 چەکداریش بکوژن.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە چەکدارانى سەربە تورکیا هەوڵیانداوە دزە بکەنە خاڵەکانیان لە میحوەرى سوریاتێل و هێزەکانى هەسەدە روبەڕویان بونەتەوە و توانیویانە چەکدارێک بکوژن و ئەوانى دیکەش هەڵاتون. 

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە ئەنجامى چەند ئۆپەراسیۆنێکیان لە گوندەکانى ئەبو قەلقال و تەل عرش و قەلعە نەجم، 10 چەکداریان کوشتوە یەکینەکانى شەهید هارونیش چەندین ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و لەوێش سێ چەکدار کوژراون و شەشى دیکەیش بریندار بون.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هەر دوێنێ، هێزەکانى سەربە تورکیا چەند گوندێک و پردى قەرەقۆزاق و دەوروبەرى بەنداوى تشرین و بەرەکانى باشور و رۆژهەڵاتى مەنبجیان بە چڕى بۆردومان کردوە.


;