Apora Logo

عێراق: پابەندین بە پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ ئەمریکا

 عێراق: پابەندین بە پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ ئەمریکا

حکومەتی عێراق پابەندە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ واشنتۆن

21/1/2025

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە خواستی وڵاتەکەی کردوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیدا.

سودانی ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق پابەندە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ واشنتۆن.

هه روەها ئاماژه ی به وەکرد که "هەوڵدەدات به کاراکردن و فراوانکردنی جێبه جێکردنی سەرجه م یاداشتنامه و لێکتێگەیشتنی دوو قۆڵی و هەماهەنگی ئاسایشی و ئابووری .

سودانی لە چاوپێکەوتنێکی پێشوودا لەگەڵ ئەلعەرەبییە پشتڕاستی کردبووەوە کە وڵاتەکەی ناچێتەناو شەڕەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ململانێی ئێران-ئەمریکی و ئێران-ئیسڕائیل.

عێراق کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران و واشنتۆن هەیە و تا ئێستاش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش میوانداری سەدان سەربازی ئەمریکی دەکات، ترسی ئەوەی هەیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کاریگەری نەرێنی لەسەری هەبێت، بەتایبەتی بە بوونی کوتلە چەکدارەکان کە ئێران پشتیوانیی دەکات، بەتایبەتی دوای دامەزراندنی ترەمپ

جێی سەرنجە تا ئێستاش دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق ماون،


;