لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی سەلماندی کە زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی سوور بەتایبەت گۆشتی پرۆسێس کراو، نەک هەر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات، بەڵکو ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی کارە دەروونییەکان و نەخۆشی بیرچوونەوە.
توێژینەوەکە لەلایەن تیمێکی توێژینەوەی قوتابخانەی تەندروستی گشتی هارڤارد تی ئێچ چان و پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساشوستس لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی و خووی خواردنی نزیکەی ١٣٤ هەزار کەسی پێگەیشتوو کردووە لە ماوەی ٤٣ ساڵدا.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری زانستی Neurology بڵاوکراوەتەوە کە تایبەتە بە نەخۆشیەکانی دەمار، دەریخستووە خواردنی زیاتر لە ژەمێک کە گۆشتی سووری تێدایە لە ڕۆژێکدا کە یەکسانە بە ٣ ئۆنسە گۆشت، ئەگەری تێکچوونی ئەرکە دەروونییەکان بە ڕێژەی لەسەدا ١٦ زیاد دەکات.
هەروەها دەرکەوتووە کە خواردنی زیاتر لە ٢ بۆ ٣ ئۆنسە گۆشتی سووری پرۆسێس کراو وەک بیکۆن یان سۆسیس، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە بە ڕێژەی لەسەدا ١٣ زیاد دەکات، هەروەها ئەگەری دابەزینی دەروونی بە ڕێژەی لەسەدا ١٤ زیاد دەکات.
توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە، هەر ژەمێک گۆشتی سوور مرۆڤ بیخوات، پیربوونی مێشک زیاد دەکات.
تیمی لێکۆڵینەوەکە لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی "ڕۆژی تەندروستی" کە تایبەتە بە توێژینەوەی پزیشکی بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاندووە، خواردنی ژەمێک کە گوێز و سەوزە لەبری گۆشتی سوور لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە بەڕێژەی لەسەدا 20 کەمدەکاتەوە.
توێژەران پێیان وایە ڕەنگە گۆشتی سوور زیان بە تەندروستی مێشک بگەیەنێت بەهۆی کاریگەری لەسەر بەکتریا زیانبەخشەکان کە لە کۆئەندامی هەرسدا گەشە دەکەن،