Apora Logo

ئەمریكا پێشوازی لە كۆبونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم كۆبانێ كرد

ئەمریكا پێشوازی لە كۆبونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم كۆبانێ كرد

ئەمەریکا پێشوازى لە کۆبونەوەى نێوان سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات دەکات و دەڵێت: دیالۆگى نێوان کورد رۆڵى دەبێت لە گواستنەوەى سیاسیی لە سوریا.

20/1/2025

بەشى کاروبارى رۆژهەڵاتى نزیک لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەى کۆبونەوەکەى نێوان بارزانى و عەبدى دەڵێت: ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا پێشوازى لە کۆبونەوەکەى 16ـى کانونى دوەمى نێوان مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و جەنەراڵ مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریا دیموکرات دەکات.


لە راگەیەنراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکادا هاتوە کە گفتوگۆى نێوان کوردەکان دەکرێت رۆڵێکى گرنگ بگێڕێت لە پتەوکردنى پرۆسەى گواستنەوەى دەسەڵات لە سوریادا.


رۆژى چوارشەممە، 16ـى 1_ى 2025، مەزڵوم عەبدى، فەرماندى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات لەڕێی فڕۆکەى تایبەتى ئەمەریکییەوە لە رۆژئاواى کوردستانەوە گەیشتە شارى هەولێر و بۆماوەى کاتژمێرێک لەگەڵ سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوەوە.


لەو کۆبونەوەیەى کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ لەلایەن ئەمەریکاوە هاوکاریی و چاودێرى کرا، چەندین پرسى گرنگ تاوتوێ کراوە و باسیش لە داهاتوى کورد لە سوریا و پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا و گفتوگۆکانى نێوان هەسەدە و ئەنەکەسە کراوە.

;