Apora Logo

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدات

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدات

بە ئامادەبوونی زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK کۆبوونەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەنجامدا.

19/1/2025


 

بە ئامادەبوونی زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK کۆبوونەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەنجامدا.

رۆژی 18/1/2025، لە بارەگای سەرەکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە برۆکسل بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کەسایەتی سەربەخۆ سەبارەت بە دوا پرەسەندنەکانی ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدرا.

سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکە بە ئاپۆرانیوزی ڕاگەیاند کە کۆبوونەوەکە لەسەر ڕاسپاردەی کۆنفراسی لۆزان بووە کە لەوێ بڕیاردراوە بۆ ھەر پارچەیەکی کوردستان کۆنفراسی ڕاوێژی نەتەوەیی ببەسترێ.

لایەنە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە:


-         حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

-          سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)

-          پارتی ژیانی ئازادی(پەژاک)

-         کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

-         کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

-         پارتی ئازادیی کوردستان

-          بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کوردستان

-          سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

 

;