Apora Logo

ئەمڕۆ سێ ژنە زیندانی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن

ئەمڕۆ سێ ژنە زیندانی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن

ئیسرائیل لیستی ئەو سێ ژنە زیندانییەی پێگەیشت کە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە ئازاد بکرێن

19/1/2025

ئەبو عوبێدە، وتەبێژی لیواکانی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی (حەماس) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاریانداوە زیندانیانی ئیسرائیلی ڕۆمی گۆنن، ئیمیلی دامەری و دۆرۆن شتاینبەر خەیر ئازاد بکەن.

حەماس ڕایگەیاند کە تازە ناوی ئەو سێ ژنە زیندانییەیان ڕادەستی ناوبژیوانان کردووە کە ئازاد دەکرێن.

پێشتر کەناڵی 12ی ئیسرائیلی پشتڕاستی کردەوە کە "ئیسرائیل لیستی ئەو سێ ژنە زیندانییەی پێگەیشت کە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە ئازاد بکرێن"، دوای ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە کاتژمێر 10ی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە کۆمەڵکوژییەکان دەوستێت.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەهۆی شکستی حەماس لە گەیاندنی لیستی ئەو ژنە دەستگیرکراوانەی کە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە ئازاد بکرێن لە بەرامبەردا حەماس پابەندبوونی خۆی بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە دووپاتکردەوە. بە ئاماژەدان بەوەی کە دواکەوتنی گەیاندنی ناوەکان دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری تەکنیکی لە بوارەکەدا.

;