Apora Logo

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو هەمواری یاسای بودجە دەكاتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو هەمواری یاسای بودجە دەكاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە

19/1/2025

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە هەمواری یاسای بودجە دەبێت.

راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە: رۆژی یەك شەممە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوەو چەند پڕۆژە یاسایەك دەنگی لەسەر دەدرێت، لەنێویاندا رەشنووسی هەمواری یاسای بودجە

ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەدانیشتنەكەدا پێنج پڕۆژە یاسا دەنگی لەسەر دەدرێت، كە یەكێك لە پڕۆژە یاساكان رەشنووسی یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتیمانییەو كۆبوونەوەكە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە دەستپێدەكات.


;