مەزڵوم عەبدی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس، نوسیویەتی، لەم دواییانە چاومان كەوت بە جەنەراڵ مایكڵ كوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكاو جەنەراڵ لایهی كیفن، فەرماندەی ئەركە هاوبەشەكان و جەنەراڵ مایكڵ بروكس، فەرماندەی ئەركە هاوبەشەكانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان لە وڵاتی شام.
فەرماندەی گشتی هەسەدە وتوشیەتی، كۆبونەوەكە گرنگ بو بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سوریاو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە دژی داعش.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لە كۆبونەوەكەدا جەختمان كردەوە لەسەر گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ چاكسازیی لە خێزانەكانی نێو كەمپی هۆل و كۆنترۆڵكردنی زیندانەكان.
مەزڵوم عەبدی وتوشیەتی، هەروەها جەختمان كردەوە لەسەر پتەوكردنی هاوبەشی و گرنگی رۆڵی ئەمریكا بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاو گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی وڵات.