دوای هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل کە کاروانێکی ئەندامانی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە پارێزگای قونەیترەکردە ئامانج سێ کەسیان لێ کوژرا کە هاوڵاتی مەدەنیشیان تێدابوو ، وەزیری دەرەوەی سوریاش لێدوانی دا.
ئەسعەد ئەلشێبانی دووپاتی کردەوە کە سوریا نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک بە ئیسرائیلیشەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل دەبێت ڕێز لە ئاسایش و سەروەری سوریا بگرێت.
ئیسرائیل دەبێت ڕێز لە سنوورەکانمان و ئاسایشمان بگرێت.
ئەو دیپلۆماتکارە لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکانیدا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی کردەوەکە ئیدارەی نوێی سوریا پابەندە بە ڕێککەوتنەکەی ساڵی 1974، کە مەرجی دانانی هێزی جیاکردنەوەی نێوان خاکەکەی وسنوورەکانی ئیسرائیلی تێدایە.
ناوبراو جەختی لەسەر پێویستی گوشار خستنە سەر ئیسرائیل بۆ کشانەوەی لەو ناوچانەی سوریا کە پێشڕەوی کردووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک لە ٨ی کانوونی دووەمدا چووینە ناو دیمەشق، سەرمان سوڕما لە بۆردومانکردنیبارەگا سەربازییەکان و ناوچە گرنگەکانی ئیسرائیل کە سەر بە گەلی سوریان، ئەم بارەگایانە هی ڕژێم نین، بەڵکو هی گەلن ودەشبێت پارێزراو بن، و گەلی سوریاش دەبێت پارێزراو بێت”.