Apora Logo

دوای چەند رۆژێک لە داخستنی رێگەی نێوان دوکان و ئیدارەی راپەڕین دەکرێتەوە

دوای چەند رۆژێک لە داخستنی رێگەی نێوان دوکان و ئیدارەی راپەڕین دەکرێتەوە

سیروان سەرحەد خه‌لیفه‌، قائیمقامی دوکان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دانیشتوانی خه‌له‌كان كۆبونه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتونه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتن و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بڕیارە رێگه‌ی دوكان - ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بکرێتەوە .

16/1/2025

ماوه‌ی 10 ڕۆژە دانیشتوتنی سنوری خەلەکان رێگه‌ی سه‌ره‌كی دوكان - ڕانیه‌یان داخستوه‌ وداواکارن رێگه‌ی نێوان خه‌له‌كان - چوارقوڕنه‌ بكرێته‌ دوساید، هاوكات كاره‌بای ناوچه‌كه‌یان باشتر بكرێت.

سیروان سەرحەد خه‌لیفه‌، قائیمقامی دوکان ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌ی خه‌له‌كان ئه‌نجامداوه‌ و گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئەنجامەی كه‌ رێگه‌ی دوكان بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بكرێته‌وه‌.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ڵێن به‌ بە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ پێیان دراوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئەوانیش ‌ ده‌ستكردن به‌ رێگه‌ی دووسایدی نێوان خه‌له‌كان - دوكان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه‌.

قائیمقامی دوکان ده‌ڵێت، "ئێمه‌ له‌ یه‌كه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه‌ ده‌مانتوانی كه‌ به‌هێز كۆتایی به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بهێنین و گردبونه‌وه‌كه‌ كۆتایی پێبهێنین، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ كوڕی ئه‌م وڵاته‌ن و حكومه‌ته‌كه‌ هی خۆیانه‌ و به‌ڵێنیان بۆ دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".


;