Apora Logo

سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا

سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا

دوای دوو هەفتە لە دەرچوونی فەرمانی دادگا و خۆرادەستنەکردنى، پۆلیسى کۆریاى باشوور سەرۆکى لەسەرکارلابراوی وڵاتەکەى دەستگیرکرد.

15/1/2025

دوای دوو هەفتە لە دەرچوونی فەرمانی دادگا و خۆرادەستنەکردنى، پۆلیسى کۆریاى باشوور سەرۆکى لەسەرکارلابراوی وڵاتەکەى دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، یۆن سوک یۆل، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی کۆریای باشور لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا رادەستى دادگا بکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی ماوەی دوو هەفتە دەبێت لەلایەن کۆمەڵێک پاسەوانیەوە پارێزگارى لێدەکرا، بەڵام دواى گەیشتنى بڕیارەکەى دادگا بە وەزارەتى ناوخۆ، هێزێکى پۆلیسى وڵاتەکە چوونەسەر شوێنى نیشتەجێبوونى دەستگیریان کرد.

لە سەرەتاى مانگى رابردوودا، سەرۆکى لەسەرکارلابراوى کۆریاى باشوور، بارى نائاسایی راگەیاند و ویستى پەرلەمان دابخات و حزبە سیاسییەکان لە کارکردن رابگرێت، بەڵام پەرلەمان و خەڵک رووبەرووى بونەوە و پاشان ناچارکرا داواى لێبوردنى کرد، بەڵام بەفەرمانى دادگا دەستگیرکرا.



;