ئەمڕۆ سێشەممە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، مەراسیمی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان لیژنەی کۆمیتەی دەستپێشخەری گەرەنتی سەروەری و کۆمپانیای گەرەنتی هەناردەکردنی بەریتانی بەڕێوەچوو، لە پەراوێزیسەردانی فەرمی سەرۆکوەزیران بۆ بەریتانیا. مەراسیمەکە لە
لایەنی عێراقیەوە بە پاڵپشتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان بەڕێز محمد تەمیم بەڕێوەچوو و لەلایەن سەرۆکیلیژنەی دەستپێشخەری و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بەڕێز محمد ساحیب ئەلدەراجی واژۆی لەسەر کرا ، لە لایەنی بەریتانیش لەلایەن بەڕێوەبەری گروپی بازرگانی بەناوی دامەزراوەی بەریتانی، بەڕێز ئادەم هاریسەوە واژۆ کراوە.
مەرجەکانی یاداشتەکەش بریتین لە پاڵپشتیکردنی هاوردەکردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان و تەکنەلۆژیای پیشەسازی وکشتوکاڵی بۆ کەرتی تایبەت لە عێراق لەلایەن بەریتانیاوە.
ئەم یاداشتە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کارا دەبێت، و لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتن و یاداشتە لێکتێگەیشتنانەیە کە حکومەتیعێراق لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی واژۆیان کردووە، ئامانجیشی بەرزکردنەوەی کارایی کەرتی تایبەتی عێراق و بەدیهێنانییەکگرتنە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی .
لە لایەکی دیکەوە هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە کۆمپانیای گەرەنتی هەناردەکردنی بەریتانیا پارەی کۆمەڵێک پڕۆژەیگرنگ بۆ حکومەتی عێراق دابین دەکات، هەروەها ئامادەکاری بۆ زیادکردنی سەقفی بودجە بۆ پڕۆژە بەرهەمدارەکانیحکومەت دەکات.
پێش واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە، کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی عێراقی لەگەڵ دامەزراوەی بەریتانیائەنجامدرا، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە میکانیزمەکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوولا کرا، بە شێوەیەک کە پەیوەندییەدووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بکات.