Apora Logo

لە سلێمانی ژنێک دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوریی گیانی لەدەستدا.

لە سلێمانی ژنێک دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوریی گیانی لەدەستدا.

تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە و پزیشکەکەش دەستگیر کراوە

14/1/2025

شەوی رابردوو ژنێکی تەمەن ٤١ ساڵ لەدوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سلێمانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بۆکراوە، گیانی لەدەستداوە.


سەرەتا ماوەی حەوت کاتژمێر لە ژووری نەشتەرگەریدا بووە و دوای ئەوەی هاتووەتە دەرەوە، ماوەی ١٥ خولەک تەندروستی باش بووە، دواتر دۆخی تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.


 ئەو ژنە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵ بووە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە و پزیشکەکەش دەستگیر کراوە

;