Apora Logo

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆ بڕیارەكە پارێزگای كەركوك ناگرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆ بڕیارەكە پارێزگای كەركوك ناگرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی بانكێكی نوێ‌، لەگەڵ تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆ

14/1/2025

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی بانكێكی نوێ‌، لەگەڵ تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆ.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا لە رۆژی دوو شەممە، چەند بڕیارێكی دەركرد، لەوانە بڕیاریدا بە لێبڕینی 1%ی مووچەی فەرمانبەران بۆ پشتیوانی لە غەززە و لوبنان، بەڵام ئەو بڕیارە خانەنشینان ناگرێتەوە.

هەروەها لە كۆبونەوەكەدا و لە چوارچێوەی رێكارەكانی چاكسازی بانكیدا، رەزامەندی درا لەسەر كردنەوەی بانكێكی نوێ‌ بەناوی بانكی رافیدەینی یەكەم، بەشێوەی هاوبەش لەنێوان كەرتی حكومی و بازرگان و كۆمپانیاكاندا.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرمایەی بانكەكە 1 ترلیۆن دینار دەبێت، دەسەڵاتیش دەدرێت بە بانكی ناوەندیی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی راوێژكاری بۆ دامەزراندنی بانكی نوێ.

هاوكات سەبارەت بە خانوی زیادەرۆش ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، پارێزگارەكان ئەتوانن زەوییەكە بەو كەسانە بفرۆشن كە زێدەڕۆییان كردووە، بەمەرجێك زەوییەكان لە سنوری نەخشەی بنەڕەتی شارەوانییەكان بن، بە مەرجێك هیچ موڵكێكیان بە ناوەوە نەبێت، بەڵام بڕیارەكە پارێزگای كەركوك ناگرێتەوە.


;