Apora Logo

سودانی: باشترین رێگە پابەندبونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵە بەپێی بنەماکانی دەستور

سودانی: باشترین رێگە پابەندبونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵە بەپێی بنەماکانی دەستور

سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبونەوە، بەپێی راگەیەنراوی کۆبونەوەکە جەختیان لە پابەند بون بە دەستور هەماهەنگی نێوان هەردولا کردوە.

13/1/2025

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان لە پێشهات و روداوەکانی سەر گۆڕەپانی نیشتیمانی و هەرێمی کوردوە، هەروەها باس لە پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی سەرکەوتویی بەرنامەی حکومەتەکەی کردوە، بەشیوەیەک کە دڵنیابن لە جێبەجێکردنی خواستەکانی هاوڵاتییان لەسەرتاسەری وڵات.


 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە بەرژوەندی هاوڵاتییان کراوە و باشترین رێگەش پابەندبونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵە بەپێی بنەماکانی دەستور و جێبەجێکردنی ئەوەی لەیاسای بودجەی گشتیدا پەسەندکراوە.


 

هەربەپێی راگەیەنراوەکە، هەردولا جەختیان لەسەر گرنگی هاودەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنی سەختییەکان، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلی عێراق بەدیبهێنێت و ئامانجی بەرقەرارکردنی ئەمنیەت بەرز بکاتەوە

;