سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چوار سەربازی لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون و ئەفسەرێک و سەربازێکیش لە هەمان شوێن "بە سەختی برینداربوون".
ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، شەش سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون، هاوکات لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی سوپای ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کردووە، سەربازەکان لە شارۆچکەی بەیت حانون بە كوذراون.
کۆی گشتی ئەو سەربازانەی لە ناوچەکانی فەلەستین کوژراون لەو کاتەوەی ئیسرائیل دەستی بە هێرشی زەمینی کردووە لە وەڵامی هێرشی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گەیشتە ٤٠٣ سەرباز.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندبوو کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٣٢ فەلەستینی کوژراون و ١٩٣ کەسی دیکەش برینداربوون.