Apora Logo

ئامادەكاری دەكرێت بۆ کۆبوونەوەی نێوان پوتین و ترەمپ

ئامادەكاری دەكرێت بۆ کۆبوونەوەی نێوان پوتین و ترەمپ

سویسرا ئامادەیە بۆ کۆبونەوەی نێوان ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا

12/1/2025


سویسرا ئامادەیە بۆ کۆبونەوەی نێوان ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرۆکی بەشی زانیاری لە وەزارەتی دەرەوەی سویسرا نیکۆلاس بیدۆ نووسیویەتی: “دوای کۆبوونەوەی لوتکە لە بورگنستۆک، ئۆکرانیا، ڕووسیا و ئەمریکا ئاگادارکراینەوە لە ئامادەییمان بۆ پشتگیریکردنی هەر هەوڵێکی دیپلۆماسی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی”.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە دەسەڵاتدارانی سویسرا لەم بابەتەدا دەستپێشخەری ناکەن. بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵاتەكەی یەكێكە لەو وڵاتانەی کە ئامادەیە میوانداری کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرکردە بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە کرێملین ڕایگەیاند کە پوتین بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە ئامادەیە چاوی بە ترەمپ بکەوێت و تەنها شتێک کە پێویستە بوونی خواستی یەکتر و ئیرادەی سیاسییە.

گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لە ٢٠ی مانگ، هیوای بۆ چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە لە ئۆکرانیا کە لە شوباتی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد، بەرزکردۆتەوە، بەڵام ئۆکرانیا نیگەرانییە کە ڕێککەوتنێکی خێرای ئاشتی ڕەنگە زیانێکی زۆری ئۆکرانیا بگەیەنێت.


;