ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ میدیاکان رایگەیان، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکان و داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان کردوە و پێمان وتون کە بڕیاری دادگا رونە کە پێویستە موچە زامن بکرێت
هەروەها راشیگەیاند کە ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کراوە نیوەی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستانە
وتیشی: دەبێت میکانزمێک بدۆزرێتەوە بۆ پێدانی موچە ، وەک ئەو پەرلەمانتارە وتیشی لە چەند رۆژی داهاتوودا چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 12 خەرج بکات.