Apora Logo

بەم نیشانانە بزانە كۆلسترۆلت بەرزە

بەم نیشانانە بزانە كۆلسترۆلت بەرزە

بەرزی رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن هۆكارە بۆ توشبون بە نەخۆشی كۆئەندامی دەمار و جەڵتەی مێشك، هەربۆیە پێی دەوترێت "بكوژی بێدەنگ".

11/1/2025

هەندێك نیشانە ئاگادارتدەكاتەوە لەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن بەرزە:


 

1. ساردیی دەست و قاچ

بەرزی رێژەی كۆلیسترۆڵ هۆكارە بۆئەوەی هەست بە سەرمابونی دەست و قاچەكانت بكەیت.

 

2. گۆڕینی رەنگی پێست

كاتێك سوڕی خوێن ناچالاك دەبێت بەهۆی بەرزی رێژەی كۆلیسترۆڵ، رەنگی پێست دەگۆڕێت، چونكە پێست بڕی پێویست لە ئۆكسجینی بۆ ناڕوات.

 

3. ئازار

ئازاری قاچەكان یەكێكە لە نیشانە باوەكانی بەرزی كۆلیسرۆڵ، هۆكارەكەش ئەوەیە ئۆكسجینی پێویستی بۆ ناڕوات و هەست بە ماندوێتی پەلەكان دەكەیت.

 

4. كرژبونی شەوان

كاتێك شەوان هەست دەكەیت قاچەكانت كرژ بون، واتای ئەوەیە گۆڕانكاری لە رێژەی كۆلیسترۆڵت رویداوە، زیاتر ئەم دۆخە لە شەواندا رودەدات.

 

5. درەنگ چاكبونەوەی برین

كاتێك برینێك درەنگ چاك دەبێتەوە، واتای ئەوەیە سوڕی خوێن ناچالاكە

 

 

 

 

 


;