بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش بكات، رۆژی یەكشەممەش سەردانی فیگەن یوكسەكداغ دەكات.
وەفدی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" وادەی سەردان و چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ ئاشكراكرد و رايگەیاند، سەعاتی 1ی نیوەڕۆی رۆژی شەممە 11ی مانگ لە زیندانی ئەدیرنە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە كۆدەبنەوە. وەفدەكەش پێكهاتوون لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان.
ئاماژەی بەوەشكراوە، سەعات 1ی نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممەش 12ی مانگ، وەفدی دەم پارتی لە زیندانی كاندرای كۆجالی لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە كۆدەبنەوە.