بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، باندێکی پێنج کەسی بە ناوەکانی (ا. ح. ص) و (ا. ح. م) و (ا. م. ر) و (د. م. ح) و (ش. ع. خ) بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە چواریان پیاو و یەکێکیان ئافرەتە و دانیشتووی هەولێرن، دانیان ناوە تاوانەکەیادا، کە ئەو پارەیەی لە دزینی ماتۆڕسکیل دەستیان کەوتووە، لە ماددەی هۆشبەر و کاری خراپ بەکاریان هێناوە، هەروەها لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا، دانیان بەوەدانا کە تۆمەتبارە ئافرەتەکەیان لەناو کابینەیەکدا جێهێشتبوو و دەرگاشیان لەسەر داخستبوو، هەر بۆیە پۆلیس بەزوویی چووە شوێنی مەبەست و ئافرەتەکەشی ڕزگار کرد.
لە کاتی ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتبارەکان ڕێکخراوە و ڕادەستی دادگا کراون.
هاووڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە، کەوا تۆمەتباران لە دەستی یاسا دەربازیان نابێت و دەدرێنە دادگا.