رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بڵاوی کردەوە ئەحمەد شەرع (جۆلانی) لە چەند رۆژی داهاتوودا، لەیەکەمین سەردانیدا بۆ دەروەی سوریا، دەچێتە ئەنقەرە و چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکەوێت، هەسەدە بابەتی سەرەکیی کۆبونەوەکانیەتی.
رۆژنامە تورکییەکە بڵاوی کردەوە؛ بەرنامەی سەردانەکەی بۆ تورکیا چەندین دۆسیە لەخۆ دەگرێت لەناویاندا دۆسیەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە تورکیا وەک “رێکخراوێکی تیرۆریستی” ناوی دەبات و بە تەواوی هێزییەوە پشتیوانیی گروپە چەکدارەکانی بەناو سوپای نیشتیمانی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی لە باشور و رۆژهەڵاتی مەنبج و بەنداوی تشرین و کۆبانێ.
سەردانەکەی ئەحمەد شەرع (جۆلانی) بە یەکەم سەردانی دادەنرێت بۆ دەرەوەی سوریا لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد و گرتنەدەستی دەسەڵات لە هەشتی کانونی یەکەمی 2024، کە لە ئێستادا وەک سەرۆکی ئیدارەی سوریا ناوی دەبرێت.