Apora Logo

ئێران... لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٩٠1 کەس لەسێدارە دراون

ئێران... لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٩٠1 کەس لەسێدارە دراون

کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەساڵی ڕابردوودا ٩٠١ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون کە ٣١یان ژن بوون.

8/1/2025

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەساڵی ڕابردوودا 901 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون کە ٣١یان ژن بوون.


ئەو تۆمەتانەی کە ئەم کەسانەی لەسەر سزادراون بریتی بوون لە، پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان، دژایەتی سیاسی، هەروەها بەشداربووانی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دوای مردنی ژینا ئەمینی، سەریان هەڵدا.


کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لەو ژنانەی لەسێدارەدراون بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکانیان لە حاڵەتەکانی بەرگریکردن لە خۆیان دژی دەستدرێژیکردنە سەریان، یان دوای ئەوەی بە زۆر هاوسەرگیریان کردووە، سزا دراون.


وتەبێژی نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لیز ترۆسێل، ڕوونیکردەوە، زۆرینەی حاڵەتەکانی پەیوەست بە ژنان پەیوەندییان بە تۆمەتی کوشتنەوە هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێکیان قوربانی توندوتیژی خێزانی یان هاوسەرگیری پێشوەختە یان زۆرەملێ بوون.


بەپێی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، ڤۆڵکەر تورک، کۆی گشتی لەسێدارەدانەکان لە ساڵی ٢٠٢٤ نوێنەرایەتی بەرزترین ئاست دەکات لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کە ٩٧٢ کەس لەسێدارە دراون.


ڤۆڵکەر تورک، نیگەرانی قوڵی خۆی لە بەردەوامیی ئەم ڕەوتە لە ئێران دەربڕی و ئاماژەی بە پێویستی ڕاگرتنی ئەو کارانە کرد.


هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە زۆرێک لە سێدارەدراوەكان لە دژی نەیارانی سیاسی و کەسانێک کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا کردووە ئەنجام دراوە، بە تایبەتی لە دوای مردنی ژینا ئەمینی.

;