Apora Logo

ترامپ بە دوو وێنە دیسان هەرای نایەوە

ترامپ بە دوو وێنە دیسان هەرای نایەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا جارێکی دیکە بە دوو وێنە هەرای نایەوەو نیازی خۆی بۆ لکاندنی کەنەدا بە ئەمریکا نیشاندایەوە.

8/1/2025

دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی کەنەدا پشتڕاستیان کردەوە کە "هەرگیز لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ترەمپ پاشەکشە ناکەن" و نابنە بەشێک لە ئەمریکا، سەرۆکی ئەمریکا بە دوو سەرنج لە ئەکاونتی خۆی وەڵامی دانەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 8/1/2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی نەخشەی وڵاتەکەی کە کەنەدای تێدایە نوسیویەتی"ئەی کەنەدا!".


هەروەها لە پۆستێکی دیکەدا نەخشەی ئەمریکای پیشاندا کە وڵاتی كەنەداشی لەخۆگرتبوو. پێشتریش دوای دەستلەکارکێشانەوەی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، بە گاڵتەجاڕیەوە گوتبووی، کە کەنەدا دەبێت ببێتە "ویلایەتی ٥١" . هەڕەشەی بەکارهێنانی "هێزی ئابووری"یشی لە دژی کەنەدا کربوو.


لەلایەکی دیکەوە، میلانیا جۆلی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا، لە ئەکاونتەکەیدا لە پلاتفۆرمی “X” کۆمێنتێکی کرد، کە لێدوانەکانی ترەمپ نیشانەی تێنەگەیشتنێکی تەواوەتییە لە وڵاتەکەی وەک وڵاتێکی بەهێز. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئۆتاوا هەرگیز لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا پاشەکشە ناکات.


جێگای سەرنجە سەرۆکی ئەمریکا دوو هەفتە لەمەوبەر هەڕەشەی سەپاندنی باجی 25%ی کردبوو لەسەر هەموو کاڵاکانی کەنەدا ئەگەر حکومەت ڕێوشوێنی نەگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەوەی ناوی دەنێت ڕۆیشتنی کۆچبەران و ماددە هۆشبەرەکان بۆ ناو ئەمریکا.


;