Apora Logo

ئێران وەڵامی وتەكانی ماكرۆنی دایەوە

ئێران وەڵامی وتەكانی ماكرۆنی دایەوە

ئێران لە بارەی ڕۆڵی وڵاتەکەیەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەڵامی سەرۆکی فەڕەنسا دەداتەوە و رایگەیاند، وتەکانی ئیمانوێل ماکرۆن بێبنەمان.

8/1/2025


ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وتەکانی ئیمانوێل ماکرۆن-ـی سەرۆکی فەڕەنسا سەبارەت بەوەی تاران تەحەدای سەرەکی ئەمنی و ستراتیژی رۆهەڵاتی ناوەڕاستە، بێبنەمان.

 

وتیشی: ئەوە فەڕەنسایە نایەوێت ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێتە ئاراوە.

 

وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، داواشی لە فەڕەنسا کرد هەوڵی بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بدات.

 

لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاتێدایە، دوێنێ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، ئێرانی بە دروستکردنی ئاستەنگ بۆ ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد.

;