دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رۆژی سێشەممە 7/1/2025 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ویلایەتی فلۆریدا رایگەیاند، "تورکیا ماوەیەكی زۆرە بە ناو و شێوەی جیاوازەوە بەدوای سوریاوەیە، ئەو کەسانەی چونە نێوەوە، لە تورکیاوە چون، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا هاوڕێمە و ڕێزی لێدەگرم، پێم وایە کە ئەویش رێزم دەگرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەردۆگان ئەو کەسەیە کە وازی لە هەندێک کەسی دیاریکراو هێنا دوای ئەوەی داوام لێیکرد، وازیان لێبێنێت، ئێوەش دەزانن من باسی کێ دەکەم، کوردەکان، نازانم ئەوە تا کەی بەردەوام دەبێت، چونکە کورد و تورک دوژمنی سرووشتی یەکدین، ئەوان رقیان لە یەکترییە".
ترەمپ باسی لەوەشكرد، ئەردۆگان تاوەکو ئێستا ئەوەی نەکردوە و هێرشی نەکردوەتە سەر کورد، هەروەها لە رابردوشدا ئەوەی نەکرد، ئەو دەستیپێکرد، بەڵام پێموت، "تکایە ئەوە مەکە و ئەویش نەیکرد".
ئەوەشی خستەڕو، "ئەگەر سەیری ئەوە بکەیت کە لە سوریا رویدا، روسیا بێهێز کرا، ئێران بێهێز کرا، هەروەها ئەردۆگانیش کەسێکی زۆر زیرەکە و دەزانێت، ئەو خەڵکی بە شێوە و ناوی جیاواز رەوانەی سوریا کرد، ئەوانیش چونە ناوەوە و دەستیان بەسەردا گرت و شتەکە بەوشێوەیە بو".