وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەواوی بڕگەکانی کۆبونەوەکەی سبەینێ چوارشممە 8-1-2025، تایبەت دەبێت بە بابەتی دارایی و پرسی مووچە و راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتەڕوو.
دەشڵێت:”بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغداد گفتوگۆدەکرێت و راپۆرتێک لەبارەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێم، دەخرێتەڕوو