Apora Logo

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی ساڵی 2025 موچەخۆران بەتەواوی زامنكراوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مووچەی ساڵی 2025 موچەخۆران بەتەواوی زامنكراوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رەتیدەکاتەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران ساڵی (2025) هەبێت

7/1/2025

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رەتیدەکاتەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی (2025) هەبێت، دەشڵێت : قسەكردن لەبارەی نەبوونی پارەی نەختینە بۆ مووچە دوورە لە ڕاستییەوە و پارەی مووچە بە تەواوی دابینکراوە”.

جەمال كۆچەر، ئەندانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)-ی راگەیاندووە، مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری تۆڕی كۆمەڵایەتی و توێژەكانی تر بەتەواوی دابینكراوە بۆ ئەمساڵ، هیچ مەترسیەكی لەسەرنییە، وەك ئەوەی بڵاودەكرێتەوە.

هەروەها رەفیق ساڵحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: قسەكردن لەبارەی نەبوونی پارەی نەختینە بۆ پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەران، دوورە لەڕاستیەوە، مووچەی بەتەواوی زامنكراوەو حكومەت گەرەنتی داوە لەوبارەیەوە.

ساڵحی داواشی لەلایەنە فەرمییەكان كرد روبەڕوی ئەو پڕوپاگەندانە ببنەوەو رونكردنەوە پێشكەش بە هاووڵاتییان بكەن و پەرلەمانیش بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکات.


;