لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا، لە وڵاتی سعودیە ئینتەر میلان و ئەیسی میلان روبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، ئینتەر بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و میلانیش پشتی بە هێرشی هەڵگەڕاوە بەست، سەرئەنجام لە خولەکی 45 لاوتارۆ گۆڵی یەکەمی ئینتەری تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم ئینتەر میلان دووبارە بەبەهێزی گەرایەوە و لە خولەکی 47 تاریمی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 52 کاتێک تیۆ هێرناندێز گۆڵی یەکەمی میلانی تۆمارکرد.
ئەیسی میلان بەو گۆڵەوە نەوەستاو لە خولەکی 80 پولیسیچ گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.
یارییەکە نزیک بوو لە کۆتایی بەڵام میلان لەو خولەکی 90 گۆڵێکی کوشندەی لە رێگەی ئەبراهام تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش میلان بووە پاڵەوان وبۆجاری هەشتەم نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێنا.